نرخى نه‌وت به‌ رێژه‌ى زیاتر له‌ 2% به‌رز ده‌بێته‌وه‌

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى پشكه‌كانى چین، نرخى نه‌وتى به‌ رێژه‌ى له‌ 2% به‌رزكرده‌وه‌.

K24 – چين:

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى پشكه‌كانى چین، نرخى نه‌وتى به‌ رێژه‌ى له‌ 2% به‌رزكرده‌وه‌.  

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دراوى (یوان)ى چین، نرخى پشكه‌كانیش له‌ بازاڕه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخى نه‌وتى خاوى برنت به‌ رێژه‌ى 2.30% له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبێته‌وه‌ و نرخى یه‌ك به‌رمیلى گه‌یشته‌ 34.72 دۆلار. 

پێشتر نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشتبوویه‌ 32.16 دۆلار، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستى نرخى نه‌وتى خاوى برنت بوو له‌ ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا. 

گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكیش به‌ رێژه‌ى 2.16% به‌رزبوونه‌وه‌ى نیشاندا، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى گه‌یشته‌ 33.99 دۆلار، پێشتر نرخه‌كه‌ى گه‌یشتبووه‌ 32.10 دۆلار و نزمترین ئاستى تۆمار كرد له‌ ماوه‌ى 13 ساڵى رابردوودا. 

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز