مۆسكۆ..گه‌لى سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن
رووسیا دووپاتیكرده‌وه، جێهێشتنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا له ئادارى 2017، له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا له ڤیه‌ننا باسنه‌كراوه.
K24 – هه‌ولێر :
رووسیا دووپاتیكرده‌وه، جێهێشتنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا له ئادارى 2017، له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتیوانیكردنى سووریا له ڤیه‌ننا باسنه‌كراوه.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، گوتى: "له‌وانه‌یه لایه‌نى ئه‌مریكى پلان و رێوشوێنى خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له ڤیه‌ننا نه‌خراوه‌ته به‌رباس"، خستنه‌ڕووى ئه‌و بابه‌ته‌شى به دوور زانى.
پێشتر ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، ناوه‌ڕۆكى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆشكى سپییه‌وه ده‌ركرابوو، گوایه به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا له ئادار/مارس 2017 ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، دووپاتیكرده‌وه، " گه‌لى سووریا، بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستى بنه‌ڕه‌تى وڵاته‌كه‌یه‌تى به‌رامبه‌ر به قه‌یرانى سووریا".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (غه‌د)ى ئوردنى