ده‌ڵێن دوو یاریزانی چێڵسی یه‌كتریان تێرشه‌ق كردووه
زانیاریی تازه له باره‌ی شه‌ڕكردنه‌كه‌یان خراوه‌ته ڕوو
K24 ـ هه‌ولێر
راپۆرته هه‌واڵه‌كانی به‌ریتانیا ده‌نگۆی شه‌ڕكردنی دوو یاریزانی چیڵسی ـیان له‌كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیاكانیان، یه‌كێك له یاریزانه‌كانیش له باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه روونكردنه‌وه‌ی خۆیدا.
رۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا له چاپی دوێنێیدا ئاشكرای كردبوو كه هه‌ردوو یاریزانی چێڵسی (ئۆسكار و دیێگۆ كۆستا) به‌گژ یه‌كدا چوون بوون و په‌لاماری یه‌كتریان دابوو، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان شه‌قیشیان له‌یه‌كتر وه‌شاند بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی، 9ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ئۆسكار یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی چیڵسی له تویته‌ر پۆستێكی كردووه و ره‌تی كردۆته‌وه كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ دیێگۆ كۆستا كرد بێت، ئه‌و ده‌ڵێت: "دیێگۆ كۆستا یه‌كێكه له باشترین هاورێیه‌كانم و هیچ شه‌رێكیشمان له‌كاتی راهێناندا نه‌كردووه."
ئۆسكار گوتیشی: "ئه‌و قسانه‌ی كه میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن سه‌رجه‌میان درۆن."
بابه‌تی شه‌ڕكردنی دوویاریزانی یه‌ك تیپ زۆر جار له كاتی راهێنان و یارییه‌كانیشدا رووده‌دات، پێشتر له یارییه‌كی ئاماده‌كاریدا بۆ مۆندیالی 2002، دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد به ناوه‌كانی (فرێدیریك لیۆنبێرگ و ئۆلۆف مێلبێرگ) زۆر به‌توندی به‌گژیه‌كتردا چوون و یه‌كتریان به زه‌ویدا دا).