به‌په‌له.. ئه‌یوان مارین به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی كوردستان یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو راهێنه‌رێكی رۆمانی له پێناو واژۆكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ئه‌و راهێنه‌ره به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ كرد. هه‌روه‌ها یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری لیبی ـیش بۆ تیپی كوردستانی یانه‌ی زاخۆ به‌رێوه‌یه.
ئه‌یوان مارین راهێنه‌ری ڕۆمانی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، ده‌بێته راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی زاخۆ، گرێبه‌سته‌كه‌شی به بڕی 75 هه‌زار دۆلار بۆ یه‌ك وه‌رزه.
مارین، ئه‌زموونێكی زۆری له كاری راهێنه‌رایه‌تی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه، دووجار نازناوی جامی یه‌كیه‌تیی ئاسیای بۆ یانه‌ی كوێتی كوێتی بردۆته‌وه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ئیتیفاقی سعوودی، دوبه و زه‌فری ئیماراتی ـیش بووه.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه، خالید مه‌جدی مرێمی كه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی لیبیایه و له هێڵی هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات له یانه‌ی نه‌سری لیبیاوه پێوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ بكات و له خولی كوردستان یاریی بكات، گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یش به بڕی 10 هه‌زار دۆلاره و بۆ یه‌ك وه‌رزه.
یانه‌ی زاخۆ له كوردستان دوو یاریی كردووه و خاوه‌نی یه‌كسانبوونێك و شكستێكه، به 3 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی دێت. له خولی عێراقیش یانه‌ی زاخۆ كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، له كۆی 11 یاری، خاوه‌نی 4 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون و 2 شكسته، به 17 خاڵ خانه‌ی پێنجه‌می گرتووه.