به وێنه.. ئیمپراتۆری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا
هه‌ر شتێك قه‌ده‌غه بووبێت بازرگانی پێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا، گۆزمان ئێل چاپۆ، كه به ئیمپراتۆری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ناسراوه و به ره‌گه‌ز مه‌كسیكییه، جارێكی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیرایه‌وه.
ئێل چاپۆ، به‌ر له شه‌ش مانگ، توانی له به‌ندیخانه رابكات و خۆی بشارێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن پۆلیسی تایبه‌تی مه‌كسیك(مارینا)، له ناو تونێلێكی نهێنی و تایبه‌ت بۆ خۆی ده‌ستگیركرایه‌وه.
تونێله‌كه چاپۆ، به درێژایی زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر و نیو بووه، چه‌ندین شوێنی نهێنی و حه‌وانه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌شێك له چالاكی و گواستنه‌وه‌ی پاره و ماده هۆشبه‌ره‌كانی له رێیه‌وه ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیشی ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی درع و چه‌ندین پارچه چه‌ك و مووشه‌كدا گیراوه.
ئينريكى پێنا نیتۆ، سه‌رۆكی مه‌كسیك، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌وه: "ئه‌ركه‌كه‌مان كۆتایی هات و ئێستا ئه‌ومان له‌لایه‌ن".
له پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئێل چاپۆ، له شارۆچكه‌ی لۆس مۆچیس سه‌ر به شاری سینالوا، پێنج كه‌س كوژران و پۆلیسێكی تیمی تایبه‌تی مه‌كسیك (مارینا) برینداربوو.
ئێل چاپۆ، جیا له ماده هۆشبه‌ره‌كان، بازرگانی به هه‌موو ئه‌و شتانه كردووه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان قه‌ده‌غه‌ن، وه‌كو قۆچی فیل و كه‌ركه‌ده‌ن، چه‌كی قورس و سووك، باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره ده‌گمه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م جۆری ماده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاتانه‌وه به مه‌ترسیدارترین بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان دانراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)