بۆ دژايهتى داعش ئه‌مريكا هێزێكى ئه‌ليكترۆنى پێكده‌هێنێت
له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌كانى له ئينتهرنێتدا توانيويه‌تى هه‌زاران چه‌كدار په‌لكێشى ناو ريزه‌كانى بكات.
K24 – واشنتن:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئيداره‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى وڵات بڕياريداوه، هێزێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه پێكبهێنێت.
هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌منيى ناوخۆيى و دادى ئه‌مريكا، سه‌رپه‌رشتيى دامه‌زراندنى ئه‌و يه‌كه نوێيه ده‌كه‌ن و ده‌سته ئيتيحاديى و ناوخۆييه‌كانى ديكه‌ش تێيدا به‌شدارى ده‌كه‌ن.
ئه‌و هێزه ئه‌ليكترۆنييه ئه‌ركى ده‌بێته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ئينتهرنێتدا به گشتيى.
له دواى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر پاريس و كاليفۆرنيا، فشاره‌كان له‌سه‌ر ئيداره‌ى ئۆباما زياتر بوونه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بير‌ى داعش له ئينتهرنێتدا بخاته‌گه‌ڕ.
گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا، جوش ئيرنێست، رايگه‌ياند، ئيداره‌ى ئۆباما هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كانى داعش ده‌خاته‌گه‌ڕ و كردنه‌وه‌ى ئه‌و يه‌كه نوێيه‌ش به‌شێك ده‌بێت له هه‌وڵى بنه‌بڕكردنى تيرۆر و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى.
له سه‌ره‌تاى دهركهوتنييهوه داعش، له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و پڕوپاگه‌نده‌كانى له ئينتهرنێتدا توانيويه‌تى هه‌زاران چه‌كدار په‌لكێشى ناو ريزه‌كانى بكات.