به‌وێنه... دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى بزانه چيان به‌سه‌ر هاتووه
حه‌وت ئه‌ستێره‌ى جيهانين
K24 – هه‌ولێر
هه‌موو خانمێك حه‌ز ده‌كات، له ژيانيدا خاوه‌نى جوانترين شێوه و رووخسار بێت له جيهاندا، به‌تايبه‌تى ئه‌و خانمانه‌ى كه ده‌بنه ئه‌ستێره‌يه‌كى جيهانى، ياخود پله‌و پايهكى تايبه‌ت و گرنگيان هه‌يه له ژيانياندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندين رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى و جوانكارى ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جوانييه‌كى سه‌رنجڕاكێشيان هه‌بێت و جوانتر له هونه‌ره‌كه‌ى خۆيان‌دا ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام له‌دواجاردا هه‌روه‌كو پسپۆڕانى بوارى نه‌شته‌گه‌رى ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ن، ئاكامه‌كه‌ى خراپ ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ رێكردنى ته‌مه‌نيان، شێوه و رووخساريشيان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ده‌گۆڕێت و ده‌شێوێت.

- ئه‌ستێره‌ى ناودارى ئه‌مه‌ريكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، هايدى مۆنتاج، نزيكه‌ى 10 نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ئه‌نجامداوه.
پزيشكى به‌ناوبانگى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى، ئه‌نتۆنى يون، پێى وايه مۆنتاج له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى، سه‌ره‌تا جوانييه‌كى بێ وێنه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى نهشتهرگهرييهكانى له يه‌ك رۆژدا ئه‌نجامداوه نه‌يتوانيوه وه‌كوو پێويست سوودى لێوه ببينێ.

- هونه‌رمه‌ندى ئه‌مه‌ريكى، جوان رێفرز، هه‌روه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێ ده‌كات، نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى زۆرى جوانكارى ده‌موچاو و له‌شى ئه‌نجامداوه، به‌جۆرێك كاريگهركردووهته سه‌ر له‌ش و ده‌موچاوى و به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات چاوه‌كانى وشك ده‌بن، شان و ملهكانى ئازاريان هه‌يه.

- د.بين، پزيشكى جوانكارى، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى جوانكارى دۆناتيلا فێرساتشى، ده‌ڵێت، يه‌كێ له هه‌ڵه‌كانى ئه‌و نهشتهريگهريهى بريتييه له ئه‌ستووركردنى لێوه‌كانى، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌موچاوى گونجاو نييه.

- جۆستين، ئه‌ستێره‌يه‌كى ديكه‌ى ئه‌مه‌ريكييه، ده‌يان نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له هيچياندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌جۆرێك جار له‌دواى جار، شێوه‌ى زياتر شێواوه.

- جاكى، دايكى هونه‌رمه‌ندى جيهان سيلفستر ستالۆنييه، به‌هه‌مان شێوه نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى زۆرى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانى بێ سوود بووه، تا ئه‌و رادهيهى تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بووه.

- ئه‌ماندا لابور، رێژه‌ى ئه‌نجامدانى نهشتهرگهرييهكانى له بوارى جوانكاريدا، گه‌يشتووته رادهيهك، به شێوه‌يه‌كى سه‌رشێتانه په‌يوه‌ست بووه پێوه‌ى، چه‌ندين جار ره‌گه‌زى خۆى گۆڕيوه، لهنێرهوه بۆ مێ له مێوه بۆ نێر گۆڕيوه، هه‌روه‌كو و خۆشى ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تاى له‌دايك بوونى ئه‌و ره‌گه‌زى نێر بوو.

- ميكايلا رۆمانينى، كه‌سايه‌تيه‌كى ديار و به‌رچاوى ئيتاڵييه، چه‌ندين نه‌شته‌رگه‌رى له بوارى گه‌وره‌كردن و ئه‌ستووركردنى لێوهكانيدا كردووه.