بودجه‌ى ساڵى رابردووى ئه‌ڵمانیا زیادیكردووه
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، به شێوه‌یه‌كى پێشبینیى نه‌كراو، بودجه‌ی ئه‌ڵمانیا له 2015 زیاده‌ى هه‌بووه.
K24 – به‌رلين:
پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، به شێوه‌یه‌كى پێشبینیى نه‌كراو، بودجه‌ی ئه‌ڵمانیا له 2015 زیاده‌ى هه‌بووه.
گۆڤاری دیر شبیگلی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، "بودجه‌ی 2015ی ئه‌ڵمانیا زیاتر لە 10ملیار دۆلار زیاده‌ی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشبینییه‌كان بووه".
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌ڵمانیا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر زیاده‌ى بودجه‌ى 2015 نه‌داوه، به‌و بیانووه‌ی هیشتا سه‌رگه‌رمی پێداچوونه‌وه‌یه به خه‌رجی و داهاته‌كانی پارساڵدا.
په‌یمانگه‌ی دی ئه‌ی ده‌بلیۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری له به‌رلین ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، "خه‌رجی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ په‌نابه‌ران له 2015دا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 6 ملیار دۆلار".
ئه‌و په‌یمانگایه ئاماژه‌ى به‌وه داوه، "حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت زیاده‌ى بودجه‌ى 2015، بۆ پێداویستى و خه‌رجیى ئاواره‌كان ته‌رخان بكات".