به دوو رێگه نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه
بانكی نیشتمانیی قه‌ته‌ری، كه به (كیو ئێن بی) ناسراوه، راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند راستییه‌ك دوو سیناریۆی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخی نه‌وت له 2016 خسته‌ڕوو.
K24- هه‌ولێر
بانكی نیشتمانیی قه‌ته‌ری، كه به (كیو ئێن بی) ناسراوه، راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند راستییه‌ك دوو سیناریۆی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخی نه‌وت له 2016 خسته‌ڕوو.
بانكى نیشتیمانیى قه‌ته‌رى، له سیناریۆى یه‌كه‌مدا، "مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، داواكارى نه‌وت له 2016، رۆژانه به بڕى 1.2 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات".
هه‌روه‌ها گريمانهى ئه‌وه‌شيكردووه، "به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌ردینى له بازاره‌كان كه‌مبكرێته‌وه"، هاوكات، "له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران، به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌ش بێته بازاره‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وڵاتانى ئۆپێك پارێزگارى له ئاستى بهرههمهكانیى ئێستایان بكه‌ن، ئه‌وكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت تا 45 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه".
بانكى نیشتیمانیى قه‌ته‌رى له سیناریۆى دووه‌میدا، ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو، "ئاستى داواكارى به رێژه‌ى 0.9 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مى نه‌وتی به‌ردین له ئاستى ئێستایدا بێت و كه‌منه‌كرێته‌وه.
بڕياره له حوه‌زیران/ یۆنیۆى 2016دا، سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێت، وڵاتانى ديكه‌ش به‌رهه‌مى زیاترى نه‌وت ده‌خه‌نه بازاره‌كانه‌وه.
به گوێریهى بانكى قه‌ته‌رى، "ئه‌وكات پشێوییه‌ك له بازاڕه‌كانى نه‌وت له جیهاندا رووده‌دات، به‌وه‌ش مه‌زه‌نده ده‌كرێت، نرخى رێژه‌ى مامناوه‌ندى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 36 دۆلار".