له 2016 رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق 30% تێده‌په‌ڕێنێت
"به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له 30% تێده‌په‌ڕێنێت".
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سادق محه‌نا، رایگه‌یاند، "به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌مساڵ رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له 30% تێده‌په‌ڕێنێت".
ئه‌و نوێنه‌ره گوتيشى: "له‌به‌ر وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كان له هه‌موو پارێزگاكاندا، رێژه‌ی بێكاری ئه‌مساڵ له عێراق به‌رزده‌بێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی هه‌ژاری و بێكاری كرد، گوتی: "به‌هۆی شه‌ڕى داعش و ئاواره‌بوونى هاووڵاتيان و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلی كۆچكردن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، تا دێت رێژه‌ى هه‌ژاری و بێكارییش له وڵات‌دا زياتر بووه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ