ئاگادارى زۆر خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌وز بن

زیادەڕەوی لە خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆى زيادبوونى ئەگەری تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شێرپەنجە.

 K24- ھەولێر:

لێكۆڵینەوەیەكی كەنەدی دەریخستووە، زیادەڕەوی لە خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆى زيادبوونى ئەگەری تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شێرپەنجە.

بەگوێرەی توێژینەوە كەنەدیەكە، لەسەر كاریگەری ماددەكانی چای سەوز لەسەر لەشی مرۆڤ دەركەوتووە، زێدەڕەوی لە خواردنەوەی چای سەوز بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە ئەو چایە دەبێتە ھۆی دروستبوونی كرۆمۆسۆمێكى تایبەت ئەو كرۆمۆسۆمه‌ دەبێتە ھۆی دروستبوونی  گرێ شێرپەنجەیيەكان لە لەشی مرۆڤدا.

ئەو پسپۆڕانە رێنوێنی دەدەن كەوا نابێت زیاد لە پێویست چای سەوز بخورێتەوە.

لە لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر دەركەوتبوو خواردنەوەی چای سەوز سوودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ رێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسانی تێدایە سوود بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت و پێست دەپارێزێت لە لۆچبوون و مرۆڤ بە گەنجی دەھێڵێتەوە، بەڵام گەر زیاد لە پێویست بیخۆیتەوە ئەوە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە لەش.