"شه‌وێك له‌ناو داعش" بيره‌وه‌رييه‌كانى ژنێكى فهرهنسيى
به‌سه‌رهاته‌كانى له كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى منداڵه‌وه ده‌گێڕێته‌وه.
K24 - پاریس:
ژنێك، دوای ئه‌وه‌ی به نهێنی ده‌بێته موسڵمان، له‌گه‌ڵ كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌یدا، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه‌ی سووریا، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی راسته‌قینه‌ی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" به چاوی خۆی ده‌بینێت، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه رێگای پێ‌نادرێت و به‌ند ده‌كرێت.
سۆفیا كاسیكی، دوای ئه‌وه‌ی به نهێنی و به‌بێ ئاگاداری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته موسڵمان، به هاوسه‌ره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و به‌دوای منداڵه بێ باوك دایكه‌كاندا ده‌چێته ئیستانبول، به‌ڵام دواتر له‌وێوه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سووریا و رێزه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه و ناگه‌ڕێته‌وه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی.
سۆفیا خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسییه و له كۆنگۆ له‌دایكبووه، له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2015 چووه‌ته ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ده‌بینێت، له چه‌كداران ده‌پاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پێ بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا، به‌ڵام رێگای پێ‌نادرێت و به‌ند ده‌كرێت.
دوای ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌ندكردن، توانیویه‌تی له‌رێگای خێزانێكی سوورییه‌وه ده‌ربازبێت و خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه فه‌ره‌نسا.
له پاریسه‌وه بۆ ره‌ققه
كاسیكی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئۆبسێرڤ"دا گوتی: "هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونم بۆ ره‌ققه، راسته‌وخۆ هه‌ستمكرد، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م ئه‌نجامداوه و بڕیارم دا له‌و شاره پڕ له ترس و تۆقانهدا نه‌مێنمه‌وه".
سۆفیا كاسیكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، ئێستا له فه‌ره‌نسا ده‌ژی و له دایكبووی كۆماری كۆنگری دیموكراتییه، چیرۆكی موسڵمان بوونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه به‌بێ ئاگاداری هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه بێباوه‌ڕه، بووه‌ته موسڵمان.
سۆفیا وه‌ك چالاكوانێكی بواره‌كانی مافی مرۆڤ و یارمه‌تیدانی خێزانه په‌نابه‌ره‌كان له فه‌ره‌نسا كاریكردووه، دواتر له رێگای ناسینی سێ گه‌نجی "جیهادی"یه‌وه، چووه‌ته سووریا.
سۆفیا هه‌فته‌ی رابردوو له كتێبێكدا ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ره‌ققه‌دا ماوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی و به‌ناوی "شه‌وێك له‌ناو داعش" بڵاویكردووه‌ته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاریس
سۆفیا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ڵێت: "هه‌موو رۆژێك داوام ده‌كرد كه رێگام پێ بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌مگوت تامهرۆزی بینینی خێزانه‌كه‌مم و بیری كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌م و پێویسته باوكی منداڵه‌كانم ببینم، سه‌ره‌تا به داوای لێبوردن وه‌ڵامیان ده‌دامه‌وه و دواتر ده‌ستییان به هه‌ڕه‌شه‌كردن كرد".
سۆفیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ر داواكاری من بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌یانگوت، تۆ ئافره‌تێكی ته‌نها له‌گه‌ڵ منداڵێكی چوار ساڵان، ئه‌گه‌ر بچیه هه‌ر شوێنێت به‌ردبارانت ده‌كه‌ن یان ده‌تكوژن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی سۆفیا، له‌یه‌كێك له بۆنه‌كاندا، چه‌كدارێكی داعش كه فه‌ره‌نسی بووه، ویستوویه‌تی كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بباته مزگه‌وت، به‌ڵام له‌و كاته‌ی سۆفیا ویستوویه‌تی رێگری لێبكات، به "مشته‌كۆڵه‌یه‌ك" وه‌ڵامی سۆفیای داوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و رووداوه، سۆفیا و كوڕه چوار ساڵانه‌كه‌ی ده‌به‌نه یه‌كێك له‌و خانووانه‌ی كه بیانییه‌كانی تێدا حه‌وێنراونه‌ته‌وه، سۆفیا ده‌ڵێت: "كه چووینه ئه‌وێ، له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه دیمه‌نی ترسناكی كوشتن و له سێداره‌دانییان نیشانده‌دا و شایانی ئه‌وه نه‌بوو منداڵێكی وا بچووك بیانبینێت".
سۆفیا پێیوابووه كه تاكه رێگا بۆ رزگاربوون ئه‌وه‌یه بتوانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له چهكارهكانی داعش بكات و گوتی: "ژنه بیانییه‌كانی ئه‌و ماڵه، ته‌نها وه‌ك كارگه‌یه‌ك بۆ درووستكردنی منداڵ به‌كارده‌هێنران".
چیرۆكی هه‌ڵاتن
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی سۆفیا، ده‌رگایه‌كی قوفڵنهدراو هه‌بوو، رۆژێك دواتر توانیویه‌تی له‌و رێگایه‌وه رابكات و دواتر خێزانێكی سووری ژیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسی و سۆفیایان رزگاركردووه.
له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2015، توانیویانه بهۆ مۆتۆرسیكلێكهوه خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه سنووره‌كانی توركیا و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پاریس، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ند ده‌كرێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئۆبسێرڤه‌ر" ده‌ڵێت: "زۆر هه‌ستم به تاوان ده‌كرد و ده‌مگوت چۆن ده‌توانم بژیم له‌كاتێكدا ژیانی كوڕه‌كه‌مم خسته مه‌ترسییه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆم بردمه سووریا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رقم له هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێته‌وه كه لاوازی و ساویلكه‌ی من و لاوازی ئه‌منی وڵاتهكهمیان قۆسته‌وه، ته‌نانه‌ت رقم له‌خۆشم ده‌بێته‌وه".
ژیانی خێزانی
له ئێستادا سۆفیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشتبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له تۆمه‌تی "رفاندنی منداڵه‌كه"ی دانه‌ماڵراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه دادگایی بكرێت.
سۆفیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌ختیاوه‌ری بووه و توانیویه‌تی رابكات و ده‌ڵێت: "مێشكی منیان شۆرده‌وه و من به خه‌ڵكی دیكه‌م ده‌گوت رامه‌كه".
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و ژنه فه‌ره‌نسییانه‌ی له ریزی چه‌كداره‌كانی داعشدان، به 220 ژن بێت و 35%ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه چه‌كدارییه كردووه ژنن.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی زۆر ژن له وڵاتانی رۆژئاواوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش له سووریا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌مییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانییان.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
