ھونەرمەندی ناوداری بریتانی دەیڤید باوی كۆچی دوایكرد
ھونەرمەندی ناوداری گۆرانی رۆك دەیڤید باوی لە تەمەنی 69 ساڵی كۆچی دوایيكرد.
K24 – لهندهن:
ھونەرمەندی ناوداری گۆرانی رۆك دەیڤید باوی لە تەمەنی 69 ساڵی كۆچی دوایيكرد.
دەیڤید باوی بە ستایلی رۆك گۆرانی دەگوت لەسەر ئاستی بەریتانیا و جیھان ناودارە.
ئەو ھونەرمەندە خاوەنی (25) ئەلبوومی گۆرانی و (50) كلیپە چەندین كۆنسێرتى ھونەری لە وڵاتە جیاجیاكانی جیھان گێڕاوە، بۆیە خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە لە جیھاندا لەسەر ئاستی بەریتانیاش یەكێكە لە ھونەرمەندە گەورەكانی ئەو وڵاتە بە ڕادەیەك ئەمڕۆ دەیڤید كامیرۆنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێكیدا دڵتەنگی خۆی دەربڕیوە بە مردنی ئەو ھونەرمەندە.