داهاتی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 70% دابه‌زیووه‌

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئێستا داهاتی مانگانه‌ی وڵات له‌ ‌فرۆشی نه‌وت بۆ ‌ كه‌متر له‌ 3 ملیار دۆلاردابه‌زیووه‌

K24 – هه‌ولێر:

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داهاتی نه‌وتی وڵات به‌ رێژه‌ی 70% دابه‌زیووه‌".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد به‌ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی گوت: "ئه‌وكاته‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ نێوان 90 بۆ 100 دۆلار بوو، داهاتی مانگانه‌ی فرۆشی نه‌وت  وڵات 8 ملیار دۆلاربوو".

عاسم جيهاد, ئاشكرايكرد, "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئێستا داهاتی مانگانه‌ی وڵات له‌ ‌فرۆشی نه‌وت بۆ ‌ كه‌متر له‌ 3 ملیار دۆلاردابه‌زیووه‌".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، زیاتر گوتی: "به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق‌ 3.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه‌".