گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاغچیانی كورد له ئه‌وروپا ده‌ستگیرده‌كرێت
له پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، پۆلیسی به‌لجیكا و به‌ریتانیا، گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاغچیانی كورد له ئه‌وروپا ده‌ستگیركرد.
K24 – بڕۆكسل:
له پڕۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، پۆلیسی به‌لجیكا و به‌ریتانیا، گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاغچیانی كورد له ئه‌وروپا ده‌ستگیركرد.
رۆژنامه‌ی (ده ستاندارد)، بڵاویكرده‌وه، "پۆلیسی فیدرالی به‌لجیكا گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاغچێتیكردن به مرۆڤ له سنووره نێده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستگیركردووه، كه له 10 قاچاغچی پیشه‌گه‌ر پێكهاتووه".
پۆلیسی به‌ریتانیاش رایگه‌یاندووه، "10 قاچاغچی له به‌لجیكا ده‌ستگیركراون، دووانیشیان له به‌ریتانیا، به‌مه‌ش ژماره‌یان ده‌بێته 12 قاچاغچی".
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و 12 قاچاغچییه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن، له رێی توونێلی مانش، رۆژانه 20 كه‌سیان له كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له به‌لجیكاوه به‌ره‌و ئینگلته‌را گواستووه‌ته‌وه".
ئه‌و رۆژنامه ئاشكرایكرد، "ئه‌و قاچاغچیه كوردانه، بۆ هه‌ر كه‌سێك ویستوویه‌تی بچێته به‌لجیكا و له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، بڕی 2 هه‌زار یۆرۆیان لێوه‌رگرتووه".
به گوێره‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا و رۆژنامه‌ی (ده ستاندارد)، "ئه‌و تۆڕه قاچاغچیه كورده، ساڵی رابردوو 3 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاساییان گه‌یاندۆته به‌لجیكا".
به‌هۆی باریی ئابووری و ململانێی سه‌ربازیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا و ئه‌فغانستان، ساڵی رابردوو سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر روویان له ئه‌وروپا كرد.