مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌میكردووه
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015 رێژه‌ی مامناوه‌ندی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك له رێی توركیا، بۆ 584 هه‌زار و 56 به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "به به‌راورد به مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر2015، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك له رێی توركیا له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر 2015 كه‌میكردووه".
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان روونیكرده‌وه، " له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015 رێژه‌ی مامناوه‌ندی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك له رێی توركیا، بۆ 584 هه‌زار و 56 به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه".
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێم ئاشكرایكرد، " هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015، 16 هه‌زار و 713 به‌رمیلی له رۆژێكدا كه‌متربووه له هه‌نارده‌ی مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ر2015".
سامانه سرووشتیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌هۆی هه‌وڵی تێكده‌رانه و هه‌وڵدان بۆ دزینی نه‌وت، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووك بۆ توركیا وه‌ستا".
به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015، هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێكی له رێی سۆمۆوه هه‌نارده نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز