میدیای فەرەنسا: عێراقیەكانی ئەوروپا داوای گەڕانەوە دەكەن
ژمارهيهك پرسى ههنووكهيى لهوانه گهڕانهوهى پهنابهرانى عێراق و رهوشى سووريا له پرسه سهرهكييهكانى چاپكراوهكانى ئهمڕۆى پاريسن.
K24 – پاریس:
باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا فره چهشنه و پرسى پێگەی حزبەكەی ئۆلاند، كه رۆژ بەرۆژ لە دابەزین دایە، يهكێكه له پرسه گهرمهكانى رۆژ و ههروهها باسى بڕيارهكهى ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران يهكێكه له باسهكانى ديكهى ميدياى فهرهنسا.
لو پاریسیێن نوسیوویەتی: رۆژ بە رۆژ پێگەی جەماوەری پارتی گەلی كۆماری چەپ بە سەرۆكایەتی فرانسوا ئۆلاند دادەبەزێت، بەشێك لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئۆلاند ھۆكارە بۆ دابەزاندنی پێگەی جەماوەری ئەو پارتە.
لە ھەڵبژاردنە نێوەخۆكانی فەرەنسا پارتەكەی ئۆلاند تووشی شكستێكی گەورە ھات، كە ئەمەش بۆ ئەو پارتە چاوەڕواننهكراو بوو.
لمۆندی فەرەنسی نوسیوویەتی: ئەڵمانیا بڕیاریدا بەشێك لە پەنابەران رەونەی ئەو وڵاتانە بكاتەوە، كە لێوەی ھاتوون دوای ئەوەی ژمارەیەك پەنابەرلە شەوی سەرساڵدا دەستدرێژیان كردە، سەر ژنانی ئەڵمانیا ئەو وڵاتە بڕیاری دا پێداچوونەوە، بە مافی پەنابەریێتیدابكات.
فرانس24 نوسیوویەتی: گەیشتنی ھاوكارییە مرۆییەكان منداڵانی شاری مدایای سووریای ھێنایە گریان.
شاری مدایا لە سووریا نزیكەی 7مانگ بوو لەلایەن رژێمی سووریا گەمارۆ درابوو.
تەلەفزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە ماڵپەڕەكەی نوسیوویەتی: چەند تەقینەوەیەك و ھێرشی چەكداری بەغدای پایتەختی عێراقی كردە ئامانج لە ئاكامدا نزیكەی 50 كەس كوژران.
دوای تەقینەوەكە رێكخراوی داعش كردەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی.
تا ئێستا بەشێك لە خاكی عێراق لە ژێركۆنترۆڵی داعشدایە و سوپای عێراق نەیتوانیوە كۆنترۆڵیان بكاتەوە.
ژۆرنال سواخێ نوسیوویەتی: بەشێكی زۆری پەنابەرانی عێراقی لە ئەوروپا داوادەكەن بگەڕێنەوە بۆ عێراق، لە ئەڵمانیا و فینلەندا و فەرەنسا و سوێد و نەمسا.