به‌وێنه.. كاریگه‌رترین رووداوه‌كانى جیهان ببینه
جه‌رگ بڕن
K24- هه‌ولێر
زۆرن ئه‌و وێنانه‌ى به‌هۆى رووداوه پڕ له ئازاره‌كانى ژیان، كاریگه‌رى ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ست و سۆز و دڵى مرۆڤ، ته‌نانه‌ت زۆرجار ویژدانى مرۆڤ ناتوانێ به‌رگه‌ى ئه‌م دیمه‌نانه بگرێت، ئه‌گه‌رچى رووداوه‌كان دڵخۆشكه‌ریش بن.
.jpg)
ئه‌مه دیمه‌نى منداڵێكى هه‌ژارى ئه‌فریقییه، خه‌ریكه له‌برسان ده‌مرێت كه‌سێكى كۆمه‌كخوازیش ده‌ستى گرتووه ده‌یه‌وێ هاوكارى بكات.
.jpg)
ئه‌م پزیشكه دواى ئه‌وه‌ى توانى نه‌شته‌رگه‌رى دلأ له‌ماوه‌ى 23 كاتژمێردا به‌سه‌ركه‌وتووى ته‌واو بكات، ماندوێتى ته‌نگى پێ هه‌ڵچنیى و له‌جێگاى خۆى دانیشت، هه‌روه‌كوو له‌وێنه‌كه دیاره په‌رستارێكیش كه هاوكارى بووه له ئه‌نجامدانى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له گۆشه‌یه‌كى ژوره‌كه‌دا خه‌وتووه.
.jpg)
ئه‌مه وێنه‌ى باوك و كورێكه له‌ساڵى 1949 به‌یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كیان گرتووه، دواتى تێپه‌ڕبوونى 60 ساڵ له ساڵى 2009 له هه‌مان شوێن دووباره وێنه‌یان گرته‌وه.
.jpg)
دواى كوژرانى سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له شه‌ڕى نێوان رووسیا و چه‌كدارانى چیچان، سه‌ربازێكى رووسیایی له یه‌كێك له دارستانه‌كانى چیچان خه‌ریكى ژه‌نینى پیانۆیه.
.jpg)
ه‌كێكى دیكه له وێنه كاریگه‌ره‌كان، بریتییه له پێدانى ئاو به به‌چكه ورچێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى ئاگركوژێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌میش دواى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى دارستانى فیكتۆریا بوو له‌ساڵى 2009 كه به (شه‌ممه‌ى ره‌ش) ناسێندرا.
.jpg)
و وێنه‌یه‌دا هه‌روه‌كوو ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند گه‌نجێكى مه‌سیحى له ساته‌وه‌ختى شۆڕشه‌كه‌ى 25 یه‌نایه‌رى ساڵى 2015، پارێزگارى له موسڵمانانى ئایینى ئیسلام ده‌كه‌ن له‌كاتى نوێژكردنیان له (مه‌یدانى ته‌حریر).
.jpg)
له شارى نیودلهى پایته‌ختى هیندستان، كۆمه‌لێك خێرخواز هاوكارى كۆمه‌كى خواردن ده‌به‌خشنه خه‌ڵكى هه‌ژارى ئه‌و شاره.
.jpg)
منداڵێك یارى له‌گه‌ڵ باوكى ده‌كات، له‌كاتێكدا باوكى سه‌رخۆشه.
.jpg)
له‌ساته‌وه‌ختى رووخانى باڵاخانه‌یه‌ك، هه‌روه‌كوو له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوو گه‌نج باوه‌شیان له‌یه‌كتر داوه‌و كه‌وتوونه‌ته ژێر باڵاخانه رووخاوه‌كه.
.jpg)
سه‌ربازێكى خانه‌نشین كراوى هێزى سوورى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، بۆ دواین جار وێنه‌ى له‌گه‌ل ئه‌و ده‌بابه‌یه گرت كه له ساته‌وه‌ختى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى شه‌ڕى پێ ده‌كرد.
.jpg)
له یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كان، خه‌ڵك گوڵ رووبه‌ڕووى پۆلیس و سه‌ربازه‌كان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌كوو له‌وێنه‌كه دیاره گوڵ ده‌خانه ناو لووله‌ى تفه‌نگه‌كانیانه‌وه.
.jpg)
دواى رووداوه‌كه‌ى تسونامى له‌ساڵى 2011، ژنێك له‌ناوه‌ندى شارى ناتورى دانیشتووه و ده‌گریت.

دواى لافاوه‌كه‌ى شارى كۆتاك له هیندستان، پیاوێك چه‌ند پشیله‌یه‌ك به‌سه‌به‌ته‌كه‌ى خۆى له خنكان رزگار ده‌كات.
.jpg)
سه‌ره‌ڕاى داگیركردنى شاره‌كه‌یان و كوژرانى هه‌زاران هاووڵاتى ئه‌فغانى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ناتۆ، شێخێكى ئه‌فغانى چاى سه‌وز پێشكه‌ش به سه‌ربازێكى ناتۆ ده‌كات.
.jpg)
وێنه‌ى خێر خوازێك له‌ساته‌وه‌ختى به‌خشینى نه‌عله‌كانى به منداڵێكى هه‌ژار