خانه‌ی فه‌توای میسر: ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سووننه‌كان ده‌روازه‌ی دابه‌شبوونی ناوچه‌كه‌یه
خانه‌ی فه‌توای میسر، رایگه‌یاند، "ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سووننه‌كان له عێراق كارێكی مه‌ترسیداره و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ دابه‌شبوونی ناوچه‌كه".

K24 – قاهیره:
خانه‌ی فه‌توای میسر، رایگه‌یاند، "ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی سووننه‌كان له عێراق كارێكی مه‌ترسیداره و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ دابه‌شبوونی ناوچه‌كه".
روانگه‌ی فه‌توای ته‌كفیری و بیره توندڕه‌وییه‌كانی سه‌ر به خانه‌ی فه‌توای میسر، هۆشداریدا له‌و كاره تاوانكاری و تیرۆریستییانه‌ی هه‌ندێك له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان له عێراق دژی سووننه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌و روانگه‌یه گوتی: "ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته سووننیه‌كان له عێراق ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئیسلامه".
داواشیكرد، "كۆتایی به كاره تاوانكارییه‌كانی دژی سووننه‌كانی عێراق بهێندرێت، هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر چه‌مكی هاووڵاتیی بوون كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك بێت له‌و وڵاته‌دا".
له سێداره‌دانی نمر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی شیعه له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه، كاردانه‌وه‌ی تووندی له‌لایه‌ن ئێران و شیعه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه لێكه‌وته‌وه، ململانێی مه‌زهه‌بی له ناوچه‌كه توندتر كرد.
رۆژانی رابردووش له عێراق 10 مزگه‌وتی سووننه له دیاله و بابل ته‌قێندرانه‌وه، كه هه‌ندێكیان له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی عێراق تۆماركرابوون.