گه‌شتێك به‌ ناو رۆژنامه‌كانی فەرەنسا

وتارەكەی سەرۆكی ئەمریكا و دەست بەسەر داگرتنی دووكەشتی ئەمریكا لە لایەن ئێران و دەستگیركردنی دووكەسی رووسی لە توركیا بە گومانی داعش بوون، جێگای بایه‌خی میدیای فەرەنسا بوون.

K24 - پاریس:

 وتارەكەی سەرۆكی ئەمریكا و دەست بەسەر داگرتنی دووكەشتی ئەمریكا لە لایەن ئێران و دەستگیركردنی دووكەسی رووسی لە توركیا بە گومانی داعش بوون، جێگای بایه‌خی میدیای فەرەنسا بوون.

 "دوای ته‌قینه‌وه‌كان، دوو رووسی له‌ ئیسته‌مبول ده‌ستگیركراون"

 رۆژنامه‌ی لو پاریسیێن نووسیوویەتی، "دوای تەقینەوەكەی ئیستەمبوڵ، پۆلیسی ئەو وڵاتە دووكەسی رووسی بە گومانی داعش بوون دەستگیركردووه".

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، "تا ئێستا حكوومەتی رووسیا هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ توركیا رانه‌گه‌یاندووه‌".

 "مزگه‌وتی سووننه‌كان له‌ عێراق ده‌كرێنه‌ ئامانج"

 فرانس 24نوسیوویەتی، "لە عێراق مزگەوتی سووننە مەزھەبەكان دەكرێنە ئامانج".

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، "دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا، هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌ سووننیه‌كان له‌ عێراق زیاتر بووه‌".

 "ئۆباما دوا وتاری ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشكه‌شكرد"

 رۆژنامه‌ی لۆمۆند، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا دوا وتاری ساڵی وەك سەرۆكی ئەمریكا پێشكەشكرد".

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، له‌ وتاره‌كه‌دا ئۆباما ئاماژەی بەوەداوە، "ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر ھێرشكردنە سەر داعش، تا ئێستاش وڵاته‌كه‌ی 10ھەزار ھێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر چه‌كدارانی داعش".

 "فه‌ره‌نسا هه‌وڵده‌دات رێگری له‌ كۆچی جووله‌كه‌كان بگرێت"

رۆژنامه‌ی ژۆرنال سواخێ، بابه‌تێكی وروژاندووه‌ و نوسیوویەتی، "حكوومەتی  فەرەنسا ھەوڵدەدات رێگری لە كۆچكردنی جووله‌كەكانی وڵاته‌كه‌ی بگرێت".

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكرایكردووه‌، "لە دوای ھێرشەكانی سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ و پاریس كۆچی جووله‌كه‌كانی فەرەنسا بەرە و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه‌".