به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی شازاده‌یه‌ك راپێچی دادگا ده‌كرێت
یه‌كه‌مجاره ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی شا دادگایی ده‌كرێت
k24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌مجاره یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی شای ئیسپانیا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌وه، راپێچی دادگا ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كریستینا، خوشكی شای ئیسپانیا، به‌تۆمه‌تی قۆستنه‌وه‌ی پله و پایه و فرتوفێڵ، له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت.
كریستینا، یه‌كه‌م ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی شای ئیسپانیایه و به گوێره‌ی بڕیاری دادگا، رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، كریستینا، خوشكی فیلیپی شه‌شه‌می شای ئیسپانیا، بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ، له نازناوی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌كی داده‌ماڵڕێت، به‌وپێه‌ی كریستینا یاریده‌ده‌ری ئاناكی ئۆردانگارینی هاوسه‌ری بووه.
ئۆردانگارین، كه پێشتر یاریزانی تۆپی ده‌ست بووه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی و تۆمه‌تباركردنی به بردنی بردنی شه‌ش ملیۆن یۆرۆ له رێگای دامه‌زراوه‌ی "نۆس"ی خێرخوازی له ساڵه‌كانی 2004-2006، دادگای ده‌كرێت.