كیری: هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌زاندنی داعش به‌رده‌وامده‌بێت
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ به‌زاندنی رێكخراوی داعش
K24 - واشینتۆن:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ به‌زاندنی رێكخراوی داعش".
له وتارێكدا، جۆن كیری، باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد له 2016، گوتی: "شه‌ڕی دژی داعش هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به‌دیهێناوه، به تایبه‌تی دوای رزگاركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری رومادی له عێراق، پێش ئه‌ویش رزگاركردنه‌وه‌ی تكریت و شه‌نگال".
كیری دووپاتیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی به هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر فشارخستنه سه‌ر داعش، به بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌كانی".
جۆن كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داعش به‌رجه‌سته‌ی خراپه‌كاری ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، "باسی قه‌یرانی سووریا و په‌نابه‌ران و چه‌ند پرسێكی تر كرد، كه له 2016 سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختییان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه".