چەند تەقینەوەیەک پایتەختی ئەندۆنیسیایان هەژاند
کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە
K24 ـ هه‌ولێر:
لە ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هاوكات هێرشی چەکداریی لە جاركارتای پایته‌ختی ئەندۆنیسیا شەش کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکوش برینداربوون.
به‌پێی ئاژانسه جیهانییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك روویانداوە، وه‌كوو سه‌نته‌ری بازاڕ نزیك لە كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری جاكارتا، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناوچه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه و 14 گومانلێكراوی ده‌ستگیركردووه كه "چه‌كداری ئیسلامیی" ن.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌نێوان پۆلیس و هێرشکەران له‌به‌رده‌م چایخانه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، چه‌ندین كه‌س بوونەتە قوربانیی.
گوته‌بێژی پۆلیسی ئەندۆنیسیا ئاشكرایكرد: "هێزه‌كانی پۆلیس چوار كه‌سیان له توندڕه‌وه‌كان كوشتووه كه به بۆمب و ته‌قه‌كردن هێرشیان ئەنجامداوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وە به‌پێی لێدوانێكی جێرمی دوگلاس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جاكارتا، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان 150 مه‌تر له باره‌گاكه‌یان روویداوە.