ئه‌مریكا: هێزێکی تایبەتمان رەوانەی عێراق کردووە بۆ هێرشکردنە سەر داعش
هێزێكی نوێی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت دژی داعش
K24 ـ هه‌ولێر:
هێزێكی نوێی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت دژی داعش وئاماده‌شه بۆ هه‌ماهە‌نگیی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ لێدانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند: "هێزێكی نوێ و تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر داعش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا".
گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك سه‌ربازانی ئه‌مریكا هات له بنكه‌ی سه‌ربازیی فۆرت كامبڵ له ویلایه‌تی كنتاكی، كارته‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هێزه‌كه له 200 سه‌رباز پێكدێت و ده‌بێته فشارێكی نوێ بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له عێراق".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له دوایین وتاری وەک سەرۆک لەبارەی دۆخی وڵاتەکەی کە له‌به‌رده‌م كۆنگرێس پێشکەشی کرد، داوای كرد کۆنگرێس رێگە بدات بۆ به‌كارهێنانی هێزی وشكانیی له دژی چه‌كدارانی داعش لە عێراق.