زه‌واهرى فه‌رمانێكى نوێى ده‌ركرد
له سه‌ر ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌شى كرده "ئه‌رك" له هه‌ر كوێ بن، "هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى
K24 – رياز:
له تۆمارێكى ده‌نگييدا، رێبه‌رى رێكخراوى ئه‌لقاعيده، (ناوى له ريزى پێشه‌وه‌ى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانى جيهانه)، داواى له ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌ى كرد، كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى له سعوودييه ئه‌نجامبده‌ن.
پێگه‌ى "سايت"، كه له ئه‌مريكايه و چاودێرى كه‌ناڵ و سه‌رچاوه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، بڵاويكرده‌وه، له تۆمارێكى نوێى ده‌نگييدا، ئه‌يمه‌ن زه‌واهرى داواى له ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌ى كردووه، په‌لامارى سعوودييه بده‌ن.
زه‌واهرى داوايكردووه، "له تۆڵه‌ى ئه‌و 43 ئه‌ندامه‌ى ئه‌لقاعيده، كه رۆژى 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، له لايه‌ن عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه له‌سێداره‌دران، ئه‌ندامانى ئه‌لقاعيده هێرشبكه‌نه سه‌ر سعوودييه و هاوپه‌يمانه‌كانى".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووش، باڵى سعوودييه‌ى رێكخستنى ئه‌لقاعيده له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندبوو، سعوودييه "باجى" كرده‌وه‌كانى ده‌دات و ئه‌لقاعيده له ئاستيى ئه‌و كرده‌وانه‌ى سعوودييه‌دا "بێده‌نگ نابێت".
له تۆماره ده‌نگييه‌كه‌دا، زه‌واهرى داوايكردووه، سعوودييه‌كان كار بۆ گۆڕينى ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن و له سه‌ر ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌شى كرده "ئه‌رك" له هه‌ر كوێ بن، "هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى سعووديه".
له‌و تۆماره‌دا، زه‌واهرى ئه‌وه‌شى گوتووه: "هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه له‌سه‌ر كورسيى حوكم بن، موسڵمانان له شه‌ڕو نه‌هامه‌تيى ئه‌مريكا و هه‌ژموونى ئێرانى شيعه رزگاريان نابێت".