ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان بزانه
زاخۆ و دهۆك لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانیان گرتووه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له خولی نایابی کوردستاندا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گەڕی چوارەمی خوله‌كه به‌ڕێوه چوون، لە شاری دهۆک یانەکانی زێرەڤانی و هەندرێن بە گۆڵیک بەرامبەربوون و لە یارییەکی دیکەیشدا هەر لە بادینان یانەی زاخۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە شێروانەی بردەوە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەلەشەدا لە کەرکووک یانەکانی هەولێر و کەرکووک بە دوو گۆڵ بەرامبەربوون.
بەم ئەنجامە یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و هەلێریش لە خانەی دووەم دێت و خاوەنی پێنج خاڵە.
لە لەیەکی دیکەوە هەر لە خولی نایابی کوردستاندا، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە گۆڵێکی میران کەریم لە سۆلاڤی میوانی بردەوە، نەورۆز و گارەش لە سلێمانی بەبێ گۆڵ بەرامبەربوون.
له هه‌ولێری پایته‌ختیش هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و دهۆك به یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات. گۆڵه‌كه‌ی دهۆك شیڤان محه‌مه‌د و هی برایه‌تیش له لایه‌ن سه‌فین مه‌نسوریان تۆمار كرا.
بەم ئەنجامانە لە کۆمەڵەی دووەمدا، یانەی دهۆک به 8 خاڵ لە پیشەنگی کۆمەلەکەیدا مایه‌وه، پێشمەرگەی هەولێریش به 6 خاڵ بۆ پلەی دووەم سەرکەوت.