یاریزانێكی میسری پهیوهندی به تۆپوهشێنهكانی لهندهنهوه كرد
بزانه محهمهد ئهلنینی سووپاسی كێ دهكات؟
K24 ـ ههولێر
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی موحەمەد ئەلنینی لە یانەی بازلی سویسڕییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئارسن ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی رایگەیاند، ئەلنینی پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەکەیەوە کردووە و دواتر بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە تاکو چەند ئامادەیە، بۆ ئەوەی یەکشەممەی داهاتوو بەشداریی یارییەکانی گەنەرز بکات.
ئەلنینی ٢٣ ساڵان بەپێی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا بەرامبەر پێنج ملیۆن پاوەند پەیوەندیی بە ریزەکانی ئارسێناڵەوە کردووە و درێسی ژماره 35 دهپۆشێت.
ئەو ناوەڕاستکارە میسرییە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، بەبۆنەی واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ، نووسیویەتی: سووپاس بۆ تۆ خودایە.