فه‌رمی: سپالێتی ده‌بێته‌وه‌ راهێنه‌ری رۆما

K24 ـ هه‌ولێر

یانەی رۆمای ئیتاڵی بەفەرمی لوچیانۆ سپالێتی کردە راھێنەری یانەکەی و شوێنی رۆدی گارسیای گرته‌وه‌.

گوورگەکانی رۆما بە ئەنجامەکانی گارسیا دڵخۆش نەبوون، بۆیە جارێكی دیكه‌ هانیان بۆ سپالێتی راهێنه‌ری پێشوویان برده‌وه‌.

سپالێتی پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩ سەرپەرشتیاری یانەکەی پایتەختی ئیتالیای کردووە.

هانده‌رانی یانه‌ی رۆما هیوای ئه‌وه‌یان به‌ سپالێتی هه‌یه‌ كه‌ له‌ قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگه‌وه‌ بۆ قۆناخی هه‌شتیان سه‌ربخات.

ئه‌و راهێنه‌ره‌ پێشتر له‌ ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ یانه‌ی رۆمای له‌ قۆناخی 16 ده‌رباز كرد، کاتێک لەیاری چوون و  ھاتن سەرکەوتنیان بەسەر ریال مەدرید تۆمار کرد، لەسانتیاگۆ بێرنابیۆ لەسەردەستی ئەم راھێنەر بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێک شکستیان بە ریال مەدرید گەیاند.