له جاكارتا ژماره‌یه‌ك ته‌قينه‌وه‌ی ديكه رووياندا
كه‌مێك به‌رله ئێستا له جاكارتاى پايته‌ختى ئه‌ندۆنيزيا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى ديكه روويدا.
K24 – جاكارتا:
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئه‌نده‌نووسیا رایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر جاكارتای پایته‌ختی ئهندۆنیزیایان هه‌ژاندووه، بێئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه نوێیانه بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 7 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز كه شه‌شیان له یه‌ك كاتدا روویانداوه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جاكارتای پایته‌ختی ئهندۆنیزیایان هه‌ژاند، به‌هۆیانه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له سه‌نته‌ری بازاڕ و نزیك لە كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری جاكارتا روویانداوه.
وه‌زیری ئاسایشی گشتیی ئه‌ندۆنیزیا رایگه‌یاندووه، "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك و هێرشێكیی چه‌كداریش، 5 هێرشبه‌ر و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون".
رێكخراوى داعش، به‌رپرسيارێتى له هه‌مبه‌ر ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى جاكارتاى پايته‌ختى ئه‌ندۆنيزيا راگه‌ياند.
كه‌ناڵى ئه‌عماق (كه‌ناڵێكى ئيسلامييه و بايه‌خ به رووماڵى كرده‌وه‌كانى داعش ده‌دات و به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌و رێكخراوهيه)، بڵاويكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كانى جاكارتا به پيلان و نه‌خشه‌ى داعش ئه‌نجامدراوون.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان