په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای له توركیا كرد، هێزه سه‌ربازییه‌كانی له خاكی عێراق بكشێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ستایشی سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كرد، به رزگاركردنه‌وه‌ی شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار له چه‌كدارانی داعش.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، داوای له توركیا كرد، "هێزه سه‌ربازییه‌كانی له خاكی عێراق بكشێنێته‌وه، رێز له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كێتیی خاكیی عێراق بگرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوایكرد، "كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی فه‌راهه‌مبكرێت بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانیی له عێراقدا".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان