سزادرانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەم سوودانەی هەیە
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامەی ئاسدی ئیسپانی راپۆرتێکی لەبارەی دەرکەوتەکانی سزادرانی یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاوکردووەتەوە، کە دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاری دا هەردوو یانە لە دوو ماوەی گواستنەوەی یاریزانان سڕ بکات.
رۆژنامەکە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی هەردوو یانە مەدریدییەکە لە ئێستاوە دەیانەوێت خۆیان بۆ سزایەکە ئامادە بکەن، هەرچەندە بڕیاریشیان داوە تانە لە بڕیارەکەی فیفا بدەن و بە بەڵگەوە ئەستۆپاکیی خۆیان بسەڵمێنن.
ریال و ئاتلێتیكۆ بەنیازن بیر لەوە بکەنەوە ئەو یاریزانانەی کە بەخواستن بەڕێیانکردوون، بیانگەڕێننەوە ریزەکانیان.
ریال مه‌درید:
1ـ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌ویت فابیۆ كوینتراو به‌رگریكاری پورتوگالی كه به‌شێوه‌ی خواستن تا وه‌رزی 2018 ـ 2019 به یانه‌ی مۆناكۆ فرۆشراوه، بیگه‌رێننه‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
2ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماركۆ ئیسنسیۆ كه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیسپانیۆله‌وه كرد.
3ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی خیسۆس فابیخۆ كه ئێسته له یانه‌ی ریال زاراگۆزا یاریی ده‌كات.
4ـ دیێگۆ لۆرێنتی كه له تیپی كاستیا ریال مه‌دریده‌وه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی رایۆ ڤایكانۆ گواستراوه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت دووباره بیگه‌ڕێنێته‌وه.
5ـ لوكاس سیلڤا یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریده و به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و مارسیلیا كۆچی كردووه، ئه‌ویش بۆ مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه.
6ـ عومه‌ر ماسكاریل له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن چووه، به‌هۆی ئه‌و سزادانه ره‌نگه ئه‌ویش بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگه‌ڕێته‌وه.
7ـ ئه‌لڤارۆ میدران كه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی خیتافی گواستراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و سزادانه‌وه ره‌نگه جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی شاهانه بپۆشێته‌وه.
ئاتلێتیکۆ مەدرید:
یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی هەریەکە لە تیاگۆ مێندێز و فێرناندۆ تۆرێس نوێبکاتەوە، کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت، بەڵام رۆخی بلانکۆس سەرەڕای بەتەمەنداچوونیان، دەیەوێت لە ماوەی سڕکرانی سوودیان لێ وەربگرێت.