سنه: قوربانييانى هاتووچۆ له 17% زيادييانكردووه
پارێزگاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان, رایگەیاند، "ئاماری قوربانيیانی رووداوەكانی ھاتووچۆ لەو پارێزگایە 17% زیادیكردووە".
K24 – سنه:
پارێزگاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان, رایگەیاند، "ئاماری قوربانيیانی رووداوەكانی ھاتووچۆ لەو پارێزگایە 17% زیادیكردووە".
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی ھەواڵی (ئیرنا) پارێزگاری سنە, عەبدول محەممەد زاھيدی گوتی: "بە گوێرهى ئامارەكانی ھاتووچۆ، به بهراورد به پارساڵ, ئەمساڵ60 كەس زياتر بهرووداوهكانى هاتووچۆ له سنه گيانيان له دهستداوه".
سەبارەت بە ھۆكارەكانی زیادبوونی رووداوی ھاتوچۆ لە پارێزگای سنە، زاھيدی گوتی:" سەرەڕای كەمتەرخەمی شۆفێرەكان و رەچاونەكردنی رێنماییەكانی ھاتووچۆ، خراپى رێگەوبان و نزمی كوالێتی ئۆتۆمبێڵەكان و نەبوونی ھێماكانی ھاتووچۆ لە ھۆكارە سەرەكییەكانی زیادبوونی رووداوی ھاتوچۆن لە سنە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ھەرچەندە لەسەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران، حەسەن رووحانی, بۆ پارێزگای سنە كێشەكانی رێگاوبانی ئەو پارێزگایە خراونەتەڕوو، بڕیادرا ئاوڕی جدی لێبدرێتەوە، بەڵام هێشتا كێشەكان چارەسەر نەبوون".
پارێزگاری سنە رەخنەشی گرت كە ھەندێك لەسەر ئەو بڕوایەن، پێكھاتەی ئێران بە شێوازییەك ھەڵكەوتووە كە پارێزگاكان ناتوانن رێگاوبان دروست بكەن و گوتی:" كاتێك نوێنەری وەزارەتەكان و نوێنەری حكوومەت لە پارێزگاكان بوونیان ھەیە، ئیتر پێویست ناكات پارێزگار لە تاران كۆبوونەوە سازبكات و لەوێ بۆ دانانی ھێمای رێگەوبان بێنە پارێزگاكان".