سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داوای دیاریکردنی ئەندامانی لێژنەی چاودێری دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نامەیەکی ئاراستەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد تا بەپێی یاسای بەهێزکردنی هاودڵیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، ئەندامانی لیژنەی چاودێری دیاری بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، نوومان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی 5 لە ماددەی 7ی یاسای ناوبراو، کە پێشتر بە دەنگی 467 پەرلەمانتار لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا پەسەند کراوە، نامەی بۆ فراکسیۆنەکانی ئاکەپە، پارتی نوێ، دەم پارتی، مەهەپە، جەهەپە، ئییی پارتی و پارتی رێگەی نوێ ناردووە.

لە نامەکەدا داوا کراوە ناوی پەرلەمانتارەکان بۆ ئەندامێتی لەو لیژنەیەدا تا کاتژمێر 17:00ی دووشەممە 30ـی تشرینی دووەم رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.

لیژنەکە لە 19 ئەندام پێکدێت و دابەشکاریی پەرلەمانتارانیش بەمشێوەیە دەبێت: ئاکەپە 9 ئەندام، پارتی نوێ 3 ئەندام، دەم پارتی 2 ئەندام، مەهەپە 2 ئەندام، جەهەپە 1 ئەندام، ئییی پارتی 1 ئەندام و پارتی رێگەی نوێ 1 ئەندام.

کورتولمووش لەبارەی پێکهاتەی لیژنەکەوە گوتی: "لیژنەکە لە 19 ئەندام پێکدێت. ئێستا پەرلەمان سەرقاڵی تاوتوێکردنی بودجەیە، هیوادارم پێش ئەوەی قۆناخی کۆبوونەوەی گشتی دەست پێبکات، یەکەم کۆبوونەوەمان ساز بکەین."