ئه‌نبار: رزگاركردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سۆفييه
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار, رايگه‌ياند, "هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ناوچه‌ى (سۆفييه)يان له رومادى به ته‌واوه‌تى رزگاركردووه‌ته‌وه".
K24 – رومادى:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار, رايگه‌ياند, "هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ناوچه‌ى (سۆفييه)يان له رومادى به ته‌واوه‌تى رزگاركردووه‌ته‌وه".
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا, سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار, سه‌باح گهرحووت, گوتى: "هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ناوچه‌ى (سۆفييه)يان له چنگى داعش رزگاركردووه‌ته‌وه, 35 هاووڵاتيشيان له ناوچه‌كه بۆ شوێنێكى ئارامتر گواستووه‌ته‌وه".
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له كۆتايى ساڵى 2015, رزگاركردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى شارى روماديان راگه‌ياند, كه ماوه‌ى زياتر له 5 مانگ بوو له‌لايه‌ن داعشه‌وه كۆنترِۆڵكرابوو.