به‌غدا: به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌يه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

پۆليسى عێراق رايگه‌ياند, "ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ باشوورى به‌غدا روويداوه‌, قوربانى گيانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه". ‌

K24 – به‌غدا:

پۆليسى عێراق رايگه‌ياند, "ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ باشوورى به‌غدا روويداوه‌, قوربانى گيانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه". ‌

پۆليسى عێراق روونيكرده‌وه‌, "بۆمبێك‌ له‌ نزيك بازاڕێك له‌ ناوچه‌ى ئه‌بودشير له‌ باشوورى به‌غدا ته‌قيوه‌ته‌وه‌, به‌هۆيه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون و 7 ديكه‌ش برينداربوون". 

دواى ته‌قينه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ناوچه‌كه‌يان كۆنتڕۆڵكردووه‌, قوربانيه‌كانيشيان بۆ نه‌خۆشخانه‌, گواستووه‌ته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسى به‌ترا