سوپای عێراق به تانك و زریپۆش و چه‌كی قورسه‌وه چوونه ناو به‌سرا
بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ململانێی هۆزه چه‌كداره‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ به‌رگرتن له ململانێی هۆزه چه‌كداره‌كانی پارێزگای به‌سرای باشووری عێراق، سوپا چووه ناو پارێزگاكه و بڕیاریشه چه‌ك له هه‌موو هۆزه‌كان دابماڵڕێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند، به‌هۆی ململانێی "توند" له‌نێوان هۆزه شیعییه ركابه‌ره‌كان، هێزێكی سوپای عێراق به تانك و زریپۆشیه‌ی، چوونه‌ته ناو پارێزگای به‌سڕا.
زۆربه‌ی نه‌وتی عێراق، له پارێزگای به‌سراوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌سته له شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی هۆزه چه‌كداره‌كانه‌وه، حكوومه‌تی عێراق ناچاربوو، هێزێكی تایبه‌تی سوپای وڵات بۆ ئه‌و پارێزگایه بنێرێت.
جه‌بار ساعدی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سرا گوتی: "پرۆسه‌ی ناردنی هێز بۆ به‌سرا، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ململانێ چه‌كدارییه‌كانی هۆزه‌كانه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی باكووری پارێزگاكه".
هه‌فته‌ی پێشوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه به "مشته‌كۆڵه‌ی پۆڵایین" رووبه‌ڕووی چه‌ته تاوانباره‌كانی پارێزگاكه ببنه‌وه و هه‌ژموونی حكوومه‌تییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
ساعدى گوتیشی: "هێزه‌كه‌ی سوپای عێراق، شه‌وی رابردوو به تانك و زریپۆش و چه‌كی قورسه‌وه هاتنه ناو پارێزگاكه‌و له رێگای هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگییه‌وه پاڵپشتیكراون و سه‌ره‌تا به‌سه‌ر چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی (حوسه‌ین)ییان دادا و ده‌ستییان به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌كدا گرت".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكرد، تا ئێستا هێزه‌كانی سوپا، زیاتر له 30 كه‌سییان ده‌ستگیركردووه و چه‌ندین جۆر چه‌كی مووشه‌كی مۆرته‌ر و ئارپیجی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا گرتووه.