به وێنه.. ئیمپراتۆر به‌هۆی نامه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ستگیركرا
ئێل چاپۆ، هۆگری كیت دیل كاستیلۆی خانمه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی بووه
K24 - هه‌ولێر:
"ئێل چاپۆ: له چاوه‌كانم زیاتر ئاگاداری تۆ ده‌بم".
"كیت دیل كاستیلۆ: هیچ كه‌س ئاوا گرنگی به من نه‌داوه پێشتر".
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه یه‌كێكه له‌و نامه خۆشه‌ویستییانه‌ی كه بوونه هۆی ئاشكرابوونی شوێنی نیشته‌جێبوونی خواكين گوزمان "ئێل چاپۆ"، كه به ئیمپراتۆری ماده هۆشبه‌ره‌كان ناسراوه.
ئێل چاپۆ، به‌ر له شه‌ش مانگ له رێگای تونێلێكه‌وه له به‌ندیخانه هه‌ڵات و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی تایبه‌تی مه‌كسیك (مارینا)، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركرایه‌وه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا پێنج كه‌س كوژران و پۆلیسێكیش برینداربوو.
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌كسیكی ناوه‌ڕۆكی دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئێل چاپۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "پۆلیسی تایبه‌تی مه‌كسیك له رێگای به‌دواداچوون بۆ كورته نامه‌كانی مۆبایل، توانیویه‌تی شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌ستنیشان بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پۆلیس زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه، كه ئێل چاپۆ، هۆگری كیت دیل كاستیلۆی خانمه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌متر گرنگی به خۆشاردنه‌وه داوه".
شۆن پێن، ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، ناوی له ریزی ئه‌وانه‌دا هاتووه، كه رۆڵییان له ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئێل چاپۆدا هه‌بووه و راگه‌یاندنه‌كانی مه‌كسیكیش بڵاویانكرده‌وه كه "ئێل چاپۆ بووه‌ته قوربانی خۆشه‌ویستی".
هه‌فته‌ی رابردوو، ئێل چاپۆ ته‌مه‌ن 57 ساڵ، له شاری لۆس مۆچیسی باكووری مه‌كیسك، دوای شه‌ش مانگ هه‌ڵاتن له به‌ندیخانه، له‌لایه‌ن پۆلیسی تایبه‌تی مه‌كسیكه‌وه جارێكی دیكه ده‌ستگیركرایه‌وه.
پێشتر چاپۆ له رێگای تونێلێكه‌وه رایكردبوو، كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه، توانرابوو ئه‌ندازیاری تایبه‌تی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار بۆ دابین بكه‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كارییان له‌و تونێله‌دا كرد، پێشتر له ئه‌ڵمانیا خوولی تایبه‌تییان پێكرابوو.
پۆلیسی مه‌كیسك، له رێگای به‌دواداچوون بۆ كورته نامه‌كانی كیت دیل كاستیلۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، توانیبوویان شوێنی یه‌كتربینینی له‌گه‌ڵ چاپۆ ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شوێنی چاپۆ بزانن.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی مه‌كسیك رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جێهێشتنی چیای سیێرا مادری له ویلایه‌تی سینالۆی مه‌كسیك و هاتنی بۆ شاری لۆش مۆچیش له‌لایه‌ن چاپۆ، بینینی ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره مه‌كسیكییه بووه، كه له لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه.
یه‌كێك له‌و نامانه‌ی كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی "میلینیۆ"ی مه‌كسیكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: ("ئێل چاپۆ: له چاوه‌كانم زیاتر ئاگاداری تۆ ده‌بم"، "كیت دیل كاستیلۆ: هیچ كه‌س ئاوا گرنگی به من نه‌داوه پێشتر").
به‌ڵام كیت دیل كاستیلۆ، كه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هۆلیووده رایگه‌یاند، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه پاڵپشتییان كردووه و گوتی: "به‌هۆی دروستكردنی ئه‌و چیرۆكانه‌ی من له‌باره‌ی تێوه‌گلانم له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاپۆ, تووشى شۆك نه‌بوومه، وا ده‌زانن كه چیرۆكه‌كانییان باشه به‌ڵام راستیش نین"، كاستیلۆ به‌ڵێنیشیدا له كاتێكی گونجاو سه‌رجه‌م راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
