به‌غدا.. 1،9 ملیار دۆلاری قه‌رزكردووه
له‌ساڵی 2015 بڕی ئه‌و قه‌رزانه‌ی دراوه به عێراق له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلار.
K24 ـ هه‌ولێر:
له‌ساڵی 2015 بڕی ئه‌و قه‌رزانه‌ی دراوه به عێراق له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلار.
هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: "عێراق بڕی ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلاری له بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزكردووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زیری دارایی عێراق روونی كردووةتهوه، "ئه‌و پاره‌یه‌ی قهزكراوه به‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گاز و ژێرخانی ئابووری و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش دابه‌شكراوه".
وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌ته‌وه، له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه، "له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2016ی عێراق تاوتوێی پشتگیرییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سێكته‌ره گرنگه‌كان كراوه".
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان و جه‌نگی داعش، عێراق رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی بووه‌ته‌وه.