رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی "سووكایه‌تی" به ئالان كوردی ده‌كات
سووكایه‌تی به ئالان كوردی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كه‌سوكاری ئالان كوردی ته‌مه‌ن سێ ساڵ، كه له مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2015، له ئاوی ئیجه‌دا گیانی له ده‌ستدا، وێنه كاریكاتێرییه‌كانی "شارلی هیبدۆ"ی به كارێكی "قێزه‌ون" وه‌سف ده‌كه‌ن.
تیما، پووری ئالان كوردی كه ئێستا له كه‌نه‌دا ده‌ژی، بۆ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی گوتی: "هیوادارم خه‌ڵك له ئازاری خێزانه‌كه‌مان تێبگه‌ن، له‌ده‌ستدانی ئالان و چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ئێمه سه‌خت بوو، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌دا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین ئه‌و رووداوه ناخۆشه له‌بیر بكه‌ین و كارێكی باش نییه جارێكی دیكه هه‌ستمان بریندار بكه‌نه‌وه".
ئه‌و وێنه كاریكاتێرییه‌ی "شارلی هیبدۆ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك وه‌سفی "ئالان كوردی" ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابایهو گه‌یشتبایه ئه‌ڵمانیا، ئه‌وا یه‌كێك ده‌بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه "ده‌ستدرێژی سێكسی"یان كرده سه‌ر كچانی ئه‌ڵمانی له شه‌وی سه‌ری ساڵدا.
دوو كاریكاتێریستی رۆژنامه‌كه، وێنه‌كه‌ی پهنابهرانییان به جلوبه‌رگی خۆیانه‌وه كێشاوه كه به‌دوای ژنان كه‌وتوون و له‌سه‌ر به‌رگی رۆژنامه‌كه بڵاوییانكردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌وه‌ش وێنه‌ی "ئالان كوردی"یان وه‌ك خۆی كه له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كێشاوییانهو له ته‌نیشتییه‌وه نووسویانه: "چاره‌نووسی ئالان چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر گهورهببا؟.. دهستدرێژكارێك له ئه‌ڵمانیا".
ئه‌و كاره‌ی شارلی هیبدۆ، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا و به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانیش به كارێكی "ره‌گه‌زپه‌رستی" و "قێزه‌ون" وه‌سفیان كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی رۆژنامه‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه‌یه.
ئه‌و كاره‌ی "شارلی هیبدۆ" هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی هه‌ڵكوتانه سه‌ر نووسینگه‌ی رۆژنامه‌كه له فه‌ره‌نسا و كوژرانی 11 كاریكاتێریستی ئه‌و رۆژنامه‌یه.