یانه‌ی شیكاگۆ بۆڵز له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی دۆڕا

K24 ـ هه‌ولێر

لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمرۆ ھەردوو یانەی شیکاگۆ بۆلز و دالاس مارفیکس رووبەرووی یەکتر بونەوە و یانەی دووەم توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

لە کۆمەلەی رۆژھەڵات، یانەی شیکاگۆ بۆلز میوانداریی یانەی دالاسی کرد، یارییەکە بە ھێزێکی زۆرەوە دەستی پێکرد و یاریزانانی ھەردوولا تا کۆتایی رکابەرییەکی باشیان کرد، بەڵام یانەی میوان توانی باڵادەستی خۆی بسەپێنێت و خاوەن یاریگا بە ئەنجامی ٨٣ خال بەرامبەر ٧٧ خال و بە جیاوازی شەش خال تووشی شکست بکات.

بەم ئەنجامی دالاس کۆی خالەکانی گەیاندە ٦٤ خال و لە پلەی پێنجەم دێن، ھەروەھا شیکاگۆش لە پلەی شەشەم مایەوە.