داعش ئه‌و تاوانه‌شی دژی مه‌سیحیه‌كانی موسڵ ئه‌نجامدا
ماڵ و موڵكی مه‌سیحیه‌كانی موسڵ هه‌ڕاج ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی مه‌سیحی له شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش به رێگای زیادكردنی ئاشكرا هه‌ڕاج ده‌كرێت.
له‌دوایین ده‌ستدرێژییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی شاری موسڵ، به نیازی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی دارایی، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌ستن به فرۆشتنی زه‌وی و خانووی هاوڵاتیانی مه‌سیحی له‌وشاره له رێگای زیادكردنی ئاشكرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، رۆژی 16/1/2016 چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ ده‌ستیانكرد به هه‌ڕاجكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی مه‌سیحی وه‌كو "ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" به‌شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا، لهههواڵكه هاتووه: فرۆشتنی ماڵ و موڵكی مه‌سیحیه‌كانی شاری موسڵ 400 خانوو، 19 باڵه‌خانه، 167 دووكان و هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆگا له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه هاتووه، خانووی گه‌وره به ناوماڵه‌وه به نرخێكی زۆر هه‌رزان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه هه‌ڕاج ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زۆربه‌ی كڕیاره‌كان له‌و بازرگانانه پێكدێن كه له سووریاوه هاتوونه‌ته نێو شاری موسڵ.
رۆژی 20/7/2014 مه‌سیحییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رووبه‌ڕووی په‌لاماردانی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، ئه‌و میلیشیایه هه‌ڵبژارده‌ی سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی خۆیان، یان به‌خشینی "جزیه" یاخود به‌جێهێشتنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان خسته به‌رده‌م مه‌سیحییه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كۆچكردنی به كۆمه‌ڵی مه‌سیحیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی توانییان لقی موسڵی بانكی ره‌شید بۆردومان بكه‌ن كه دووه‌م گه‌وره‌ترین بانكی عێراقه و له‌و بۆردومانه پاره و سامانێكی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌ناوچوو.