بانكی ناوه‌ندی عێراق .. یه‌ده‌گی زێڕ له عێراق 91 ته‌نه
یه‌ده‌گی زێڕی عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه
K24 ـ به‌غدا:
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی زێڕی عێراق به زیاتر له 91 ته‌ن ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئیحسان شه‌مران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بانكی ناوه‌ندی عێراق گوتی: "یه‌ده‌گی زێڕی عێراق زیاتر له 90 ته‌ن ده‌بێت و ئاستی ئه‌و یه‌ده‌گه نزم نه‌بووه‌ته‌وه و له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستكاری نه‌كراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی، یه‌ده‌گی زێڕ له ساڵی 2012 تاكو ئێستا نزم نه‌بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی یه‌ده‌گه‌كه له بانكه‌كانی جیهان هه‌ڵگیراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ، عێراق خاوه‌نی ته‌نیا 89.8 ته‌نه كه 4.6% ی یه‌ده‌گه‌ی دراوی بیانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی عێراق رۆژی 16/1/2016 رایگه‌یاند یه‌ده‌گی زێڕی عێراق له 91 ته‌ن تێپه‌ڕده‌بێت و رێژه‌یه‌كی كه‌می له بانكی ناوه‌ندی هه‌ڵگیراوه و به‌شی زۆری ئه‌و یه‌ده‌گه‌ش له بانكه‌كانی جیهان هه‌ڵگیراوه.
هه‌روه‌ها شه‌مران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، یه‌ده‌گی زێڕ له عێراق ساڵی 2004 ته‌نیا 4 ته‌ن بوو، بانكی ناوندی عێراق له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2011 و 2012 توانی 87 ته‌ن زێڕ بكڕێت و یه‌ده‌گه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه بۆ 91 ته‌ن.