ئۆباما: رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئیران جیهانی ئارامتر كرد
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، "رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران، وایكرد جیهان ئارامتربێت"، گوتیشی: "پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران، خزمه‌تی به به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كردووه".
K24 – واشینتۆن:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، "رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران، وایكرد جیهان ئارامتربێت"، گوتیشی: "پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران، خزمه‌تی به به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كردووه".
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌وبۆنه‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، وتارێكی پێشكه‌شكرد، گوتی: "بێ چوونه ناو جه‌نگێكه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، دیبلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌هێزی خۆی سه‌لماند".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دانا، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران دانی به ئیسرائیل نه‌ناوه، ناكۆكیشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا هه‌یه، ناكۆكییه‌كانی واشینتۆن و تاران هه‌ر ده‌مێنێت".
ئؤباما روونيكرده‌وه، "هه‌لێكی مێژوویی له‌به‌رده‌م ئێران‌دا هه‌یه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی خۆی، په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ جیهاندا بنیات‌بنێت".