جۆکۆ و فێدرێر به‌ بردنه‌وه‌ پێشوازییان له‌ ئوسترالیای كراوه‌ كرد

له‌ ئاستی خانمان سیرینا ویلیامز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

K24 ـ هه‌ولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە یەکەمین هەنگاوی پارێزگاریکردن لە ناسناوەکەی، بە ئاسانی لە چۆنگ هیۆنی بردەوە

جۆکۆڤیچ لە قۆناخی یەکەم رووبەڕووی هیۆنی تێنسزانی کۆریای باشوور بوویەوە و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

ئەنجامی هەر سێ کۆمەڵەکە شەش سێ و شەش چوار و شەش دوو بوون.

لە قۆناخی دووەمدا، نۆلێ رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان کۆینتین یان ئیڤان دۆدیچ دەبێتەوە.

رۆجێر فێدرێر و نیک کێرگیۆس بە بردنەوە دەستیان بە پاڵەوانییەتی ئوستڕالیای کراوە کرد.

فێدرێری سێه‌یه‌می رێزبه‌ندی باشترین تێنسیزانانی جیهان رووبه‌رووی نیكۆلاز باسیلاشڤیلی تێنسزانی جۆرجی بیه‌وه‌ توانی له‌و یارییه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت،

رۆجی به‌ سی كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌لام له‌ نیكۆڵازی برده‌وه‌

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو و شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش دوو ، بوو،

یارییەکە كاتژمێرێك و ده‌ خوله‌كی خایاند ، فێدرێر پێنج جار بۆته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وسترالیا كراوه‌،

لە یارییەکی دیکەشدا، کێرگیۆسیش بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە پابلۆ کارینۆی بردەوە، کە ئەنجامی کۆمەڵەکان شەش دوو، حەوت پێنج و شەش دوو بوون.

ھەر لە پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە وێلفرێد تسۆنگا سەرکەوتنی بەسەر مارکۆس باگدادێس تۆمار کرد

لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانییەتی ئوسترالیا بۆ تێنسی سەرزەوی تسۆنگای فەڕەنسی رووبەرووی باگدادێسی سڕبی بوویەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لێ بردەوە.

شەش چوار, چوار شەش, شەش چوار, شەش دوو بوون.

بەو ئەنجامەش تسۆنگا سەرکەوت بۆ قۆناخی داھاتوو و باگدادێسیش ماڵئاوایی کرد.

له‌ ده‌ستپیكی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌وسترالیای كراه‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی خانمان ،

سرینا ویلیامز تێنسزانی ئه‌مێریكایی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا،

ولیامز له‌ قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ، رووبه‌رووی كامیلا جیۆرجی ئیتالی بوویه‌وه‌، توانی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت،

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان ، شه‌ش چوار و حه‌فت پێنج بوون،