ئینته‌رمیلان بۆ رۆما: به‌رۆكمان به‌رده‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیادا هاتووه كه یانه‌ی ئینته‌رمیلان داوا له به‌رپرسانی رۆما ده‌كه‌ن له باره‌ی فرۆشتنی خوان خیسۆس چیتر ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن.
دوو هه‌فته‌یه ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كراوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا یانه‌كان هه‌وڵی هێنانی یاریزانان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانیان تۆكمه بكه‌ن، یانه‌ی رۆما ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی هێنانی خوان خیسۆسه، چونكه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان له لایه‌ن رۆبێرتۆ مانچینی یـه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی ناكات.
یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵه به‌رازیلیه‌كه ماوه‌یه‌كه بۆته جێگه‌ی بایه‌خی یانه‌كان و رۆماش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كه به‌دوای ئه‌و یاریزانه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان رایانگه‌یاندووه ئه‌و یاریزانه بۆ فرۆشتن نییه و پێویسته رۆما واز له‌و بیرۆكه‌یه بهێنێت.