یوئێن: "هه‌فته‌ی رابردوو 5 كه‌س له مه‌دایا له برسان مردوون"
"مانگی رابردوو 32 كه‌س له شارۆچكه‌ی (مه‌دایا) به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه مردوون".
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرایكرد، "سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنی دوو كاروانی یارمه‌تی به په‌له‌ی خۆراك بۆ شارۆچكه‌كه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو 5 كه‌س له شارۆچكه‌ی (مه‌دایا) له سووریا له برسان گیانیان له ده‌ستداوه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، " له شارۆچكه‌ی (مه‌دایا)، نرخی بسكویتێك گه‌یشتووه‌ته 15 دۆلار، یه‌ك كیلۆ شیریش به 313 دۆلاره".
فریاگوزه‌رانی ناوخۆیی گوتوویانه: "مانگی رابردوو 32 كه‌س له شارۆچكه‌ی (مه‌دایا) به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه مردوون".
ی‌و ئێن رایگه‌یاندووه، ئه‌و چالاكوانه مرۆییانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی (مه‌دایا) گوتوویانه: "له مانگی ئه‌یلوول/سه‌پتێمبه‌ر2015، مین له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه چێندراون، تا هاووڵاتیان نه‌توانن له‌و شارۆچكه‌یه بێنه‌ده‌ره‌وه".
ئه‌وه‌شیان گوتووه: "ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بۆ گه‌ڕان به دوای خۆراك چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری (مه‌دایا)، ژماره‌یه‌كیان به‌ر مین كه‌وتوون و ده‌ست و قاچیان له ده‌ستداوه".
ئه‌و شارۆچكه‌یه كه 42 هه‌زار كه‌سی تێدایه، له ته‌ممووز/یۆلیۆ2015، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه گه‌مارۆیه‌كی توندی خراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و گه‌مارۆیه هۆكاربووه ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان له دایك و باوكیان جووداببنه‌وه، له ئه‌نجامدا، تووشی تێكچوونی باری ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كان بوونه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردووه، "دانیشتوانی (مه‌دایا) ته‌خته و مێزی قوتابخانه‌كان بۆ سووتاندن به‌كاردێنن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "به گوێره‌ی چه‌ند هه‌واڵێك كه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، ئافره‌تان له بنكه‌كانی پشكنین و بنكه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، گێچه‌ڵی سێكسیان پێكراوه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، "نزیكه‌ی 450 هه‌زار كه‌س له 15 ناوچه له سووریا گه‌مارۆدراون، ئه‌و ناوچانه‌ش له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و داعش و گرووپه چه‌كداره‌كانی تردان".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز