"میلیشیا چه‌كدارییه‌كان به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن"
ئه‌منییه‌تی به‌غدا له ده‌ست حكوومه‌تدا نه‌ماوه
K24 - به‌غدا:
له باره‌ی ونبوونی سێ هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دراوه، نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئه‌منییه‌تی به‌غدا له ده‌ست حكوومه‌تدا نه‌ماوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، روونكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا، له باره‌ی بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه "شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌وان" و هه‌روه‌ها گوتی: "عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تره".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌منییه‌تی به‌غدا ئێستا له ده‌ست هێزه حكوومییه‌كاندا نییه و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له روونكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدادا هاتووه، ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه سه‌ردانی "شوێنی گوماناوییان" كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان گوتی: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست شوێنی له‌شفرۆشی بێت، ئه‌وا هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق له‌و شوێنانه‌ن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێشتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ئه‌منی به‌غداوه هیچ ناوچه‌یه‌ك وه‌ك شوێنی "مه‌ترسیدار" دیارنه‌كراوه، تاكو هاووڵاتییانی بیانی لێیان ئاگادار بكرێنه‌وه و سه‌ردانی نه‌كه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، له ئه‌گه‌ری دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی ئه‌و سێ هاووڵاتییه هۆشداری ده‌داته حكوومه‌تی به‌غدا و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و سێ هاووڵاتییه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كردنیشی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت له عێراق، به‌و پێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له دژی داعش.