یاریزانێکی میلان تۆمەتی ساختەکردنی تەمەنی دەدرێتە پاڵ
فلیپۆ ئینزاگی راھێنەریش بۆ لێ پرسینەوە لەو کەیسە بانگھێشت کراوە
K24 ـ ههولێر
یاریزانێکی تازەپێگەیشتوانی میلان تۆمەتی ساختەکردنی تەمەنی دەدرێتە پاڵ.
یوسافا یافای یاریزانی تازەپێگەیشتوانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لە رۆژی لەدایک بوونی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تەمەنی بە ٢٨ ساڵ ئاشکرا کرابووه، ئەمە لەکاتێکدا ئەو یاریزانە لە پاسەپۆرتەکەی تەمەنی ١٩ ساڵە.
فەیسبووک رۆژی لەدایکبوونی یوسافای بە ١٤ـی نۆڤەمبەری ١٩٨٧ ئاشکرا کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە لە پاسەپۆرتەکەی رۆژی لەدایکبوونی ٣١ دیسیمبەری ١٩٩٦ـه.
ھەر بەو ھۆیەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا داوایان لە یوسافا کردووە بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا، کە ئێستا لە یانەی دۆیسبۆرگی ئەڵمانی یاری دەکات.
لەگەل یوسافا فلیپۆ ئینزاگی راھێنەری تازە پێگەیشتوانی یانەی میلانیش بانگھێشت کراوە بۆ لێ پرسینەوە لەو کەیسە.
پێشتر ھەمان حاڵەتی یوسافا رووبەرووی جۆزیف مینالای یاریزانی لازیۆ کرایەوە، بەڵام لە کۆتایی دادگا ئەستۆپاکی مینالای سەلماند.