سه‌رۆكی پێشووی بایرن میونشن له به‌ندینخانه ئازاد كرا
K24 ـ هه‌ولێر
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئۆلی هۆنیس، له به‌ندینخانه ئازادكرا.
به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیكردن له پۆسته‌كه‌ی و نه‌دانی باج به حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئۆلی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بڕیاریی زیندانی كردنی بۆ ده‌رچوو،
له ساڵی 2014ـه‌وه ئه‌و پیاوه ئه‌ڵمانیه به‌ندكراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشستا كاتی زیندانی كردنی كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام دادگای ئۆگسبێرگ له باشووری ئه‌ڵمانیا ئازادكردنی ئۆلی هۆنیسی راگه‌یاند، به‌ر له ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی ساڵێكی ماوه.
رۆژنامه‌ی بێڵدی وه‌رزشی بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رۆكه‌كه‌ی پیشووی یانه‌ی باڤاریا، به پێدانی پاره ئازاد كراوه.