لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 16 تێنسزانی جیهان ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئوسترالیا ئاشكرایان كرد كه‌ فیدراسیۆنی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهانی به‌ نهێنی لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 16 یاریزان كردووه‌ كه‌ له‌ په‌نجا باشترین یاریزانه‌كه‌ی جیهانن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌كی رابردوویان.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كانی ئوسترالیا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ چه‌ند یاریزانێك یارییان به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كان كردووه‌ یاخود به‌ یاریزانی به‌رامبه‌ریان فرۆشتووه‌.

نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبیش له‌ چاوپێكه‌وتنێك ئاشكرای كرد كه‌ پێشتر له‌ ساڵی 2007 له‌ پاڵه‌وانییه‌تی سانپترسبۆرگ بڕی 200 هه‌زار دۆلاریان خستبوویه‌ به‌رده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ بدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ له‌دواساته‌كان كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ راگه‌یاند.